بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی، پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگاری کۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی، وتی: یەکەم پەسەند کراوی ئەمڕۆ، گەڵاڵەی بەسیجی نەتەوەیی بۆ شکستی کۆرۆنا بوو.
ناوبراو لە داخرانی قوتابخانە و زانکۆکان تا کۆتایی ساڵی هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەو پشوودانە نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کە هاووڵاتیان سەفەر بکەن. هاتوچۆکان کۆنترۆڵ دەکرێن و چاوەڕوانین هاووڵاتیان هەموو تێبینییە تەندروستیەکان گوێ بگرن و لە هاتوچۆی نازەروور خۆیان ببوێرن.
نمەکی درێژەی دا: چاوەدێریە تەندروستییەکان توند دەبنەوە کە یەکێکیان چاوەدیری بە سەر بەنزینخانەکانە کە دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.
Your Comment