کاردانەوەی مەسعود بارزانی بە هەڵوێستی کورد و سوننەی عێراق دژی عەلاوی

مەسعود بارزانی سوپاسی لایەنە کوردییەکان و ئەو ڕەوتە عێراقیانەی کرد کە ڕێگەیان بە پێکهاتنی دەوڵەتی عەلاوی نەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەیامێکدا باسی حکوومەتی نوێ عێراق و یەک هەڵوێستی کوردی کرد.

دەقی پەیامەکەی بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكوومەتی تازەی عێراق یەكڕیز بوون. ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە.

هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات. ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و، هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی. لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت.

مەسعود بارزانی
2ی 3ی  2020

News Code 31316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =