سەرەخۆشیی وەزیری وەرزشی ئێران بۆ کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان

وەزیری وەرزش و گەنجان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی جیهان و پارائۆلەمپیک ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامی مەسعوود سوڵتانی فەڕ وەزیری وەرزش و گەنجاندا هاتووە: هەواڵی کۆچی دوایی پاڵەوانی لێهاتوو و خۆشەویست ، سیامەند ڕەحمان بووە هۆی خەم و کەسەرێکی زۆر.

سوڵتانی فەڕ لە پەیامەکەیدا بە ئاماژە بە پێگەی وەرزشی و میدالیا و سەرکەوتنە جیهانییەکانی خوالێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان، ڕایگەیاند: سیامەند ڕەحمان زۆر جار وەک بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهان ناسرا و کۆچی دوایی بووە کەسەرێکی گەورە لە سەر دڵم و هێشتاش بۆم جێی باوەڕ نییە.

ناوبراو لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواست ڕۆحی ئەو پاڵەوانە بە بەهەشتی بەرین  شاد بێت.

News Code 31292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha