سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیای تێکشکاند

هەوالدەری فەرمی سووریا ڕایگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیای لە سەراقبی ئەدلەن تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەوالدەری سانا، سوپای سووریا فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیای تێکشکاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە شاری سەراقب لە دەڤەری ئەدلەب ئەنجام بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مێدیاکانی تورکیا پاگەندەیان کردووە سوپای تورکیا شەرکەرێکی سووریایان لە سەراقب تێکشکاندووە.

بەم حاڵەوە، هەواڵدەری فەرمی سووریا ڕایگەیاندووە: ئەوەی کە لە سەراقب ڕووی داوە،  تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بووە نەک فڕۆکەی سووریا.

News Code 31284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =