بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سڵێمان ئوسۆ، ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ئەنەکەسە) و یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ئەو ئەنجومەنە لە دیدار لە گەڵ مەولوود چاوش ئەغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە وردەکاری ئەو دیدارە وتی: لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ناوچەکە و هەروەها هەندێک کردەوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە گفتوگۆمان کرد.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە گشتی لە ئەو دیدارە پرسی سووریا و دوایین گۆڕانکارییەکان لە ئەدلەب، عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی هاتە ئاراوە. ئەنەکەسە داوای لە وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد کە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە ڕابگرێت و لە ئەو بوارە دەستێوەردان نەکات.
ئوسۆ لە درێژەدا وتی: وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە لێدوانێکدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دژی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و پێشێل کرانی مافی مرۆڤن، وتی: بۆ سزادانی هۆکارەکانی ئەو بابەتە دوو دادگا لە بەرچاو گیراوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ناوچەکانی نێوان سووریا و تورکیا، زۆربەیان ناوچە کوردنشینەکانن، هەر بۆیە ئەبێ لە گەڵ تورکیا پێوەندی باشمان هەبێت. ئێمە لە گەڵ نەتەوەی تورکیا دراوسێین و ئەبێت پێکەوە شەر بکەین. ئێمە دژی دەوڵەتی تورکیاین و ئامانجی ئێمە تەنیا بەرگری و پارێزەری لە خۆمانە.
Your Comment