پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیرانی تەندروستی تورکیا و ئێران لە سەر ڤایرۆسی کرۆنا

فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە سەر هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، فەخرەدین کوچا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی و دەرمانی ئێران لە سەر هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا بۆ ئێران گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەم. هەواڵە، وەزیری تەندروستی تورکیا لە ئەو پێوەندییەدا وێڕای داوا لە هاوتا ئێرانییەکەی خۆی لە سەر گرتنە بەری ڕێوشوێنی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەرچی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، وتی: لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا دوو لایەنەکە جەختیان کردووە کە ڕێوشوێنی پێویست لە لایەن هەر دوو وڵاتەکەوە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو ڤایرۆسە بگیرێتە بەر. ئێمە وەکوو وڵاتی تورکیا لە بەرانبەر ئەو ڕووداوە لە پاڵ دراوسێی خۆمانین.

کۆچا لە سەر ئەو پێوەندییە تەلەفۆنیە بە هەواڵنێرە کانی وت: لە ئێران تا بە ئەم کاتە ۷۵۰ کەس گومانی تووش بوون بە ئەو ڤایرۆسەیان لە سەرە کە لە نێو ئەو کەسانە ۱۸ کەسیان پشت ڕاست بووەتەوە و ژمارەی کوژراوەکانیش گەیشتووەتە پێنج کەس.

News Code 31134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =