جەختی مەسعود بارزانی و عوسمان بایدەمیر لە سەر دیالۆگی ئاشتیانە

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات لە سەلاحەددین لەگەڵ كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد عوسمان بایدەمیر كۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی پارتی،  ئەمڕۆ  مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد عوسمان بایدەمیر كرد.

لەو دیدارەدا ڕەوشی گشتیی ناوچەكە و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی بارودۆخی گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیامی ئاشتیانەی گەلی كوردستان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بۆ چارەسەر كێشەكان كرایەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و عوسمان بایدەمیر نزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكان و گوتاری ئاشتیخوازانەی هاوبەشی نەتەوەیی بە پێویست زانرا.

News Code 31096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =