بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (هەسەدە) لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری "نەیشێن"ی ئەمریکی، جەختی کرد: کوردەکان هەوڵی ڕێککەوتنی سیاسی لە گەڵ دەوڵەتی سووریا دەدەن و دەیانەوێ ئۆتۆنۆمی سیاسییان لە دەستووری سووریادا بگونجێنن.
وتیشی: هەسەدە دەیەوێ بەشێک لە پێکهاتەی سەربازی و بەرگری سووریا بێت.
کۆبانی جەختیشی کرد: ئەو ویستی کوردەکانە و لەو ویستەیان ناکشێنەوە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکش لە ئەگەری ئەو ڕێککەوتنە بەرگری لە باکووری سووریا بە ئەستۆ دەگرن.
ناوبراو هەروەها لەبارەی ڕێککەوتنی کوردەکان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا بۆ ئامادەبوونی هێزی دەوڵەتی لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئەو هێزانە هێمایینە و ئامادەبوونیان لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی هەسەدە بەرچاو نییە.
Your Comment