بەرنامەیەکمان بۆ دیدار لە گەڵ ئێرانییەکان لە مونیخ نییە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هێزی خۆی دەهێنێتە کار تا بەر بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران بگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، لە گفتوگۆ لە گەڵ ئیندیپندنت لە سەر ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی چەک و چۆڵ لە سەر ئێران، ئەگەری دیداری بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمنیەتی مونیخ، و هەندێک پرسی دیکە گفتوگۆی کرد.

برایان هۆک لە سەر ئەوەی کە ئایا ئەمریکا و ئەورووپییەکان ماوەی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران درێژ دەکەنەوە یان نا وتی: یەکێک لە هەڵەکانی بەرجام ئەوە بوو کە گەمارۆی چەک و چۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتێک کە ڕێبەری تیرۆریزمی جیهانە پاش پێنج ساڵ هەڵوەدەشێنێتەوە. ئەو ڕۆژی زۆر خێرا دێت و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەبێ گەمارۆ چەک و چۆڵەکان دژی ئێتان درێژ بکاتەوە تا بەڵینەکانی خۆی لە بواری پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی بەڕێوە بردبێت.

ناوبراو هەروەها لە سەر ئەوەی کە ئایا دەتوانن ئەورووپا ڕزای بکەن بە درێژ کردنەوەی ئەو ماوە وتی: گەمارۆکان مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆتاییان دێت، واتا هەشت مانگ و نیوی دیکە. ئەوە کاتێکی زۆرە بۆ کار کردن لە سەر دیپلۆماسی.

هۆک لە سەر هەڵسوکەوتی ئێرانی دوای تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی وتی: بە بڕوای من قاسم سولەیمانی بۆ ئطران ئەکتەرێکی زەرووری لە ناوچەکە بوو تا سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرەو پێشەوە ببات. پڕ کردنەوەی جێگای ناوبراو بۆ هەر کەسێک زۆر دژوارە.

برایان هۆک لە درێژەدا وتیشی کە نوێنەرەکانی ئێران ئەمریکا ئەمرۆ لە کۆنفڕانسی مونیخ هیچ بەرنامەیەکیان بۆ دیدار لە گەڵ یەکتر نییە.

News Code 31020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =