بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندە و هەڕەشەکانی بەرپرسێکی ڕژیمی زایۆنی، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامێکی کوشەندە و پەشیمانکەرەوە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژی یان هەڵمەتێکی گەمژانەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سووریا.
مووسەوی بە ئاماژە بە تیرۆریستی و داگیرکەربوونی ڕژیمی زایۆنی، ڕاشیگەیاند: ئەو ڕژیمە ٧٠ ساڵ لەوە پێش لە سەر بنەمای داگیرکردنی خاکی فەلەستین و وڵاتانی دراوسێی، کۆمەڵکوژی، تاڵان، تیرۆری و دەستدرێژی دامەزراوە
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا بە ڕەزامەندی و بانگهێشتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە و بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی پاڵپشتکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام دراوە و وڵاتەکەمان لە پاراستنی خۆی لە سووریا و بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی دەستەوەستان نابێ و وەڵامی کوشەندە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژی و هەڵمەتێکی گەمژانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە و لێدوانە شەرئەنگێزانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشدا پێوشوێن دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە