مەرجی ناتۆ بۆ هێشتنەوەی هێزی سەربازی لە عێراق

ئەمینداری گشتی ناتۆ بە ئاماژە بە ئەوەی کە چالاکی ئەو هاوپەیمانیە لە عێراق هێشتا لە حاڵەتی ڕاگیراو دەمێنێتەوە، ڕایگەیاند کە تەنیا لە ئەو ئەگەرەدا کە دەوڵەتی عێراق بیەوێت، هێزەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە ئەو وڵاتە دەمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ینیس ستولنتبرگ، ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی کە لە دەسپێکی ژانڤیەی ئەمساڵەوە تا ئێستا، چالاکی ناتۆ لە عێراق، هەروا ڕاگیراو دەبێت.

ناوبراو وتیشی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ناتۆ، بە هۆکاری ئەمنیەتی بەرنامە پەروردەیەکانی ڕاگیراندبوو و لە نزیکترین کاتدا، چالاکییەکانی دەست پێدەکاتەوە و دانوستانەکان لە گەڵ دەوڵەتی عێراق لە ئەو بوارە، درێژەی هەیە.

ستولنتبرگ  بە ئاماژە بە ئەوەی کە ناتۆ بە هاوکارییەکانی لە گەڵ دەوڵەتی عێراق درێژەی دەبێت، وتی: تەنیا ئەگەر لایەنی عێراقی بیەوێت ئێمە لە عێراق دەمێنینەوە و ڕێز بۆ سەرەوەرایەتی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دادەنێت.

News Code 30982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =