تورکیا هەڕەشەی سەربازی لە سووریا کردەوە

وەزیری بەرگری تورکیا، هەڕەشەی لە دەوڵەتی سووریا کرد کە لە ئەگەری نەوەستاندنی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستیی لە پارێزگای ئەدلەب، "نەخشەگەلی ب و ج" ڕادەپەڕێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی حورییەت، بە ئاماژە بەوەی کە ئەنقەرە نەخشەگەلی جێگرەوەی بۆ دۆخی ئێستای ئەدلەب هەیە، هەڕەشەی لە دەوڵەتی دیمەشق کرد کە ئەگەر بەها بە هوشدارەکانی تورکیا هەمبەر بە ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لەو پارێزگایە نەدات، ئەوان نەخشە جێگرەوەکان ڕادەپەڕێنن.

ئاکار وتیشی: ئێمە لە یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێڕەوی دەکەین و بە توندی ویستی ڕەوامان دووپات دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر پێشێل‌کردنی ئاگربڕ بەو شێوەیە درێژەی بێت، ئێمە نەخشەگەلی "ب و ج"مان هەیە و واباشە ناچار لە ڕاپەراندیانمان نەکەن.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە داخوازیی ئەنقەرە لە هاوپەیمانە ستراتژییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریستی هاوبەش لە ناوچەگەلی تیرۆریستی ئەو وڵاتە، ئیدعای کرد کە ئەگەر دەوڵەتی سووریا تا کۆتایی مانگی فێڤرییە لە هاوێری بنکە و بازگەکانی تورکیا نەکشێتەوە، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دیکە لە باکووری سووریا ناوەستێت.

وەزیری بەرگری تورکیا ئەم لێدوانانەی خۆی نەک هەڕەشە، بەڵکوو دوابژێرە بۆ گەیشتن بە رێکاری ئاشتی‌خوازانە لە ناوچە ڕاگەیاند و جەختی کرد: ئەنقەرە ئامادەیە لە ئەگەری پێشگریی سوپای سووریا لە گەیشتنی هێزی پاڵپشتی تورکیا بۆ بازگە و بنکەکانی لە ئەدلەب، هەر کارێکی پێویست بێ بیکات. چونکە بازگەکانی تورکیا لە خاکی سووریا بە پێی ڕێککەوتن لە گەڵ ڕووسیا بەردەوام دەبێت.

ئاکار بە دووپات کردنەوەی پاگەندەی بۆردومانی ناوچەگەلی نیشتەجێی ئەدلەب لە لایەن سوپای سووریا، ئیدعای کرد کە نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە ساڵی ڕابردووەوە لە ئەدلەب ئاوارە بوونە و ڕوویان لە سنوورەکانی تورکیا کردووە.

News Code 30948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha