بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هەواڵدەری ئەناتۆڵی تورکیا لە زمانی سەرچاوەگەلی نەناسەوە ڕاپۆرتی دا کە هێزەکانی ئەمریکای جێگیر لە سووریا چێ کردنی بنکەیەکی سەربازی نوێیان لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەست پێکردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان پاگەندەیان کردووە کە هۆکاری کردنەوەی ئەو بنکە ڕێگری لە چوونی هێزەکانی ڕووسیای جێگیر لە خاکی سووریا بۆ نێو کێڵگە نەوتییەکانی ڕمیلانە. هەواڵدەری ئەناتۆڵی هەروەها پاگەندەی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا چەندین جار هەوڵەکانی سوپای ڕووسیا بۆ دەست خستنی ئەو کێڵگە نەوتییانەیان شکست داوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دیمەشق و مسکۆ بە ڕەخنە لە مەبەستەکانی ئەمریکا، واشنتۆن بە دزینی سەرچاوەکانی سووریا تۆمەتبار دەکەن و هەوڵەکانی ئەمریکا لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە نایاسایی وەسف دەکەن.
Your Comment