بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەگەلی سووری لە درێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە بەرەی هاوێری باشووری حەڵەب هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سوپای سووریا لەو ناوچەیە، بازگەی چاوەدێری تورکیا لە شارۆچکەی "عەیس"ی گەمارۆ داوە و بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە تا ئێستا سوپای سووریا بە سەر ٣٥ ناوچە لە باشوور و رۆژئاوای حەڵەب و لەوان خان توومان، هۆمارەکانی خان توومان، خالدییە، ڕەجم، گردەکانی حەزمەر، خەربە خەرەس، تەلزەیتوون، ڕاشدین پێنج، مەعراتا، زەمار، جەزرایا، عوسمانییە کەبیرە، تەڵافەح، تەل تەباریز، مەحارەم، خواری، قەلعجییە، خەڵسە، زەیتان، بێرنە، حەویر، ئابد، ئەعجاز، شێخ ئەحمەد، تەلکراتین، مەزرا زاهرییە، عاسریه، مەکحەلە و ڕەسمولوەرد زاڵ بووە.
بەوجۆرە سوپای سووریا لە کاتی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لە ٢٤ی ژانڤیەی ڕابردووەوە تا ئێستا لە ئەدلەب و هاوێری حەڵەب بە سەر ١٣٦ ناوچەدا زاڵ بووە.
بۆچوونی ئێوە