تورکیا هێزی کۆماندۆی تایبەت دەنێرێتە ئەدلەب

سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا ڕایگەیاند کە کاروانێک بریتی لە ١٥٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی و گرووپێکی کۆماندۆ و چەک و تەقەمەنی گەیشتووەتە ڕیحانلی لە باشووری تورکیا تا لەوێوە بنێردرێنە ناو بنکەکانی تورکیا لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی تورکیایی ڕایگەیاند کە کاروانێک بریتی لە ١٥٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و کۆماندۆ و چەک و تەقەمەنی گەیشتووەتە ڕەیحانلی لە دەڤەری هاتای لە باشووری تورکیا تا لەوێوە بنرێردێنە بنکەکانی تورلیا لە ناو خاکی سووریا.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئەدلەب ئامادەی ئەنجامی ئۆپراسیۆن و ئەنجامی هەوڵی پێویست لە ئەگەری دەرکردنی فەرمانن. تورکیا نایەوێت هێزەکانی لە ئەدلەب بکشێنێتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند بنکەی تورکیا لە تل توقان چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن سوپای سووریاوە کۆنترۆڵ کرابوو. پێشتریش بنکە چاوەدێری سوپای تورکیا لە مورک لە باکووری حەما، سرمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەدلەب و معرحتات لە باشووری شاری معرە نعمان لەلایەن سوپای سووریاوە کۆنترۆڵ کرابوون.

شیاوی باسە کە دیمەشق چەندین جار هەبوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی سووریای هەوڵی دەستێوەردانانە هێناوەتە ئەژمار.

News Code 30904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =