جیهان ئیتر جێگای بڕیار دانی ئەمریکا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە کۆنفڕانسی بەن ئەگەر پاڵپشتیییەکانی سەردار سولەیمانی نەبوایە، هیچ ئاکامێک دەست نەدەکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەریف وتی: لە دەیەی ٧٠ یەکێک لە ئامێرەکانی ئەمریکا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی یەکێتی سۆڤیەت، ئامێری رێکخراوە پەروەردەییەکان بوو. لە جیهانی نوێ، سەرچاوەی دەسەڵات بە توندی تووشی گۆڕان هاتووە. تێچوویەک کە سوپای ئەمریکا ئەمرۆ بۆ بەدەست هێنانی دڵەکان خەرجی دەکات، زۆرە و تەنانەت لە بودجەی سەربازی هەندێک لە وڵاتەکانیش زیاترە. ئەو تێچووەی کە ئەمریکا ئەمرۆکە بۆ فێر کردنی فەرهەنگی وڵاتە داگیر کراوەکە خەرجی دەکات، زۆرە و ئەوە نیشانی دەدات کە زۆربەی سەرچاوەکانی دەسەڵات بە فەرمی ناسێندراوە و تەنانەت خاوەن چەکەکانیش بڕوایان پێ کردووە.

ناوبراو وتی: ئاستی دەسەڵاتی وڵاتەکان بەس بە پێوەری مادی ناناسرێتەوە و قسەی مەعنەویش وەکوو پاڵپشتی خەڵک و وەستانیش گرینگە تا کەسێک نەڵێت ئەگەر من نەبم ئێوە لە دوو هەفتەدا فارسی قسان دەکەن. ئامێری مەعنەوی دەسەڵات وەکوو سێپەهبۆد سولەیمانییە کە پاش شەهادەتەکەی بەهێزتر دەنوێنێت. ئەگەر قبووڵمان بێت کە شەهادەت هێز و دەسەڵات دەهێنێت، بیر و بڕوا و خۆڕاگری دەسەڵات و هێز دەخولقێنێت، ئەبێ ئەبێ بڕوا بکەین کە دیپلۆماسیش ئامێری دەسەڵات و هێزە.

زەریف وتیشی: چی دیکە لە جیهانێک ژیان نابەینە سەر کە ڕۆژاواییەکان هەرچیەکیان بوێت ئەنجام بدەن. ئەمڕۆکە جیهان ئیدی جیهانی مادی نییە. ئیتر جیهانێک نییە کە ئەمریکا هەر بڕیارێک بدات، بەڕێوە بچێت. ئەمریکا بە دان پێدانانی ترامپ نێزیک بە دوو ترلیۆن دۆلار تێچووی سەربازی هەبووە و تێگەیشتووە کە بە پێکانی سەردار سولەیمانی لاوازتر بووەتەوە و کز و لاوازیی خۆیی دەست پێکردووە.

News Code 30873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =