بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، لوان جاگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تاران بە ئاماژە بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە پەیمانی پەرەنەسەندنی چەکی ناڤۆکی (NPT) هەمبەر بە ناپابەندیی لایەنە ئەورووپییەکان، وتی: ڕووسیا نیگەرانی لێدوانی بەرپرسانی تاران بۆ کشانەوە لە NPTیە، بەڵام بەوەشەوە تێدەگات کە ئێران ناچار لە گرتنەبەری ئەو هەڵوێستانەیە.
باڵوێزی فیدراسیۆنی ڕووسیا هەروەها سەبارەت بە دۆزی ئێستای سووریا وێرای داکۆکی لە دەستێوەردانی ڕووسیا و ئێران لە سووریا بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان لەو وڵاتە، جەختی کرد: ئەگەر ڕووسیا و ئێران لەو بوارەدا هەوڵیان نەدابایە، بێ گومان تیرۆریستان تەواو خاکی سووریایان داگیر کردبوو و دەوڵەتی ڕەوای بەشار ئەسەد لە سای هەوڵی هاوبەشی دوو وڵات بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مایەوە و تەنانەت دوژمنانمان بە نابەدڵییەوە دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە.
Your Comment