بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە هەماژی فەرمی خۆی لە تویتەر بە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ئەنەکەسە) سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەی ئەو ئەنجومەنە لە کوردستانی سووریا، وتی: بڕیاری برایانی ئەنەکەسە سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگە لە کوردستانی سووریا لە بواری کردنەوەی کەشی باوەڕ و متمانەی بەرانبەر زۆر گرینگە. لە ئەو هەوڵ پێشوازی دەکەین.
کۆبانی لە درێژەی پەیامەکەی دا ڕایگەیاند: جارێکی تر دەیڵێینەوە کە بۆ گەیشتن بە ڕوانگەیەکی هاوبەش و یەکێتی نێوان کوردەکان ئەوەی کە لە دەستمان دێتە ئەنجامی دەدەین. تەواوی لایەنەکانی ئەبێ بەرپرسایەتیان قبووڵ بکەن و بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەم وڵاتە هەوڵ بدەن.
بۆچوونی ئێوە