AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٠ ١٩:٠٣

جێگری زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:

دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بە کوردستان درۆیە

دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بە کوردستان درۆیە

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان دەنگۆی گەیشتنی ڤایرووسی کرۆنا بەو پارێزگایەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی تووشبووی ڤایرووسی کرۆنا ڕانەگەێێندراوە.

ناوبراو لە وەڵامی دەنگۆ بڵاوبووەکان لە هەندێ کەناڵی هەواڵ و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە تووشبوون بەو ڤایرووسە، جەختی کرد: ئەو هەواڵانە تەواو درۆن و تا ئیستا هیچ کەس لەم پارێزگایە تووشی ئەو نەخۆشییە نەهاتووە.

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکان راشیگەیاند: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرەوڕووبوونەوە، ناسین و دەرمانی ئەو نەخۆشییە و هاووڵاتیان لەبارەیەوە نیگەران نەبن.

News ID 30778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha