بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی کیش وتی: ئەم گەشتە لە ڕۆژانی یەکشەمە و چوارشەمی هەموو حەوتەیەک ئەنجام دەبێت و کاتژمێری گەشتەکە لە سلێمانی ۱۰ و ۵۰ خولەک و کاتی گەڕانەوەشی ۱۱ و ۵۰ خولەک دەبێت.
عێزەتوڵڵا محەمەدی بە ئاماژە بەوەی کە ئەم گەشتە بە پێوشوێنگیری زیاتر لە یەک ساڵ ئەنجام بووە ، زیادی کرد: بەکردنەوەی گەشتی سلێمانی- کیش- سلێمانی برەو و گەشەی زیاتری گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و باشووری ئێران دێتەدی.
بۆچوونی ئێوە