AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٣ ١٥:٣٠

نووسەرێکی ناسراوەی سەردەشتی کۆچی دوایی کرد

نووسەرێکی ناسراوەی سەردەشتی کۆچی دوایی کرد

دکتۆر جەلال حاجی زادە، نووسەر و چالاکی مەدەنی شاری سەردەشت، شەوی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر جەلال حاجی زادە  شەوی ڕابردوو لە ماڵی خۆایاندا لە گەڵ دایکی بووە و دواتر بە بێ هیچ نەخۆشی یان هۆکارێک گیانی لەدەستداوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ڕەنگە حاجی زادە جەڵتەی  دڵ لێی دابێت، بەڵام هێشتا پزیشکی دادوەری لەبارەی هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەم نووسەرەوە هیچ زانیاریەکی نەداوە.

دکتۆر حاجی زادە، لە زانکۆی ئازادی سەردەشت ماماۆستا بووە و هەروەها جێگری سەرۆکی ئیدارەی پۆستی ئەم شارەش بووە. حاجی زادە بەرهەم و نووسراوە و توێژینەوەی فەرهەنگی، ئەدەبی و مێژوویی زۆری لێ بەجێماوە.

News ID 30507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha