گەردەنمان لە موو باریکترە/ هەموو بەرپرسیارێتی ڕووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە ئەستۆ دەگرین

فەرماندەی هەوا فەزای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بە بیستنی هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەی موسافربەری لە لایەن پەدافەندی خۆمانەوە، داوای مەرگم لە خودا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕاگەیێندرا و دەرکەوت کە بە پەدافەندی ئاسمانی ئێران فڕۆکە موسافریەکەی ئۆکراین لە ئاسمانی تاران بە هەڵە کراوەتە ئامانج،  سەردار عەلی حاجی زادە فەرماندەی هەوافەزای سوپای پاسداران کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر ڕێکخست.

سەردار حاجی زادە وتی: لەم دۆخە زۆر دژوارەدا هاتووینەتە بەر کامێرا، گەردەنمان لە موو باریکترە. بە بیستنی هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەی موسافربەری لە لایەن پەدافەندی خۆمانەوە، داوای مەرگم لە خودا کرد. بریار دەمردم ئەو رووداوەم نەدەدی.

سەردار حاجی زادە زیادی کرد: ئێمە هەموو تەمەن خۆمان کردووەتە پێش مەرگی خەڵک و ئەمڕۆیش ئابڕوومان لە گەڵ خودای گەورە مامەڵە دەکەین و لەم دۆخە دژوارەدا هاتووینەتە بەرچاوی کامێراکان تا ڕوونکردەوە بدەین.

وتیشی: ئەم رووداوە لە لایەن ئەرکانە باڵاترەکانی دەسەڵاتی دادی ئێرانەوە لێکدەدرێتەوە و زانیارییەکان تەواو دەبێت' هەر لە سەرەتاوە دەڵێم ، گەردەنمان لە موو باریکترە و هەموو بەرپرسیارێتیەکە قبووڵ دەکەین و هەموو بەرپرسیارێتیەکە لە ئەستۆ دەگرین و هەر بڕیارێک بەرپرسان بیدەن ئێمە جێبەجێ دەکەین.

سەردار حاجی زادە ڕایگەیاند کە ئەو شەوەی ئێران هێرشی مووشەکی کردووە لە بەر ئەوەی کە لایەنی ئەمریکایی هەڕەشەی پەرچەکردار و پێکانی ۵۲ شوێن لە ئێرانی کردبوو، سیستەمی پەدافەندی ئێران لە ئامادەباشی تەواو دا بووە و چونکوو بە ئۆپراتۆرەکەیان وتبوو کە مووشەکی کڕووز تەقێندراوە ، ئەم ئۆپراتۆرەیش فڕۆکەکەی بە کڕووز زانیوە و مووشەکی کورت بڕی پێوە ناوە.

راشیگەیاند کە ئۆپراتۆرەکە دەبوایە پەیوەندی بکردایە و فەرمانی وەرگرتایە ، کە دوای هەوڵ دانێکی زۆر بە هۆی کێشەی سیستەمی پەیوەندیەوە نەیتوانیوە پەیوەندی بکات و ئەمەش هەڵەکەی ئەو بوو.

ئەو مووشەکە فڕۆکەکەی نەتەقاندووەتەوە و تەنیا بووەتە هۆی داکەوتنی و فڕۆکەکە دوای ئەوەی لە زەوی داوە تەقیوەتەوە.

جەختیشی کرد: کە هەر هەڵە یان کێشەیەک بووە دەگەڕێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکان . بەشی دەوڵەتی  و بەڕێوەبەرایەتی و شەریکەی فڕۆکەخانەکان هیچ هەڵەیەکیان نەبووە.

News Code 30449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =