AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢١ ١٣:٣٢

ئەگەر دەربکرێن؛

ترامپ داوای غەرامەتی ٣٥ ملیار دۆلاری لە عێراق دەکات

ترامپ داوای غەرامەتی ٣٥ ملیار دۆلاری لە عێراق دەکات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا هۆشداریی دا کە ئەگەر عێراق، سەربازانی ئەمریکا دەربکات، ئەبێ غەرامەتی زیاتر لە ٣٥ ملیار دۆلار بداتە ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ فاکس نیوز هۆشداریی دا کە ئەگەر عێراق، سەربازانی ئەمریکی دەربکات، ئەبێ تێچووی سەرمایەدانەرگەلێک کە ئەمریکا لە ئەو وڵاتە کردوویە بدات یا ئەوەی کە ئیزن بداتە واشنتۆن کە هەر لە ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: من وتم، ئەگەر لە عێراق دەربکرێین، ئەبێ تێچووەکانمان بدەن. ئەگەر ئێمە لە عێراق بچینە دەرەوە, ئێوە ئەبێ پارەیەک کە هێناومانەتە عێراق، پێمانی بدەنەوە.

سەرەتاکانی هەفتەی ڕابردوو، عادل عەبدومەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەریکەری عێراق داوای چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی بە مەبەستی ڕێگری لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێرانی کرد

News ID 30448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha