کارناسانی لوبنان: ڕادارەکانی ئەمریکا توانای تێکشکانی هێرشەکانیان نییە

کارناسێکی لوبنانی جەختی کرد: سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکا توانای تێکشکانی هێرشەکانیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەلیاس فرحات کارناسێکی سەربازی لوبنانی بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا جەختی کرد کە ڕادارەکانی ئەمریکا توانی تێکشکانی هێرشەکانیان نییە.

ناوبراو وتیشی کە ڕادارەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتە بەر پەلاماری هێزەکانی ئێرانەوە لە تۆڵە کردنەوەی تیرۆری سەردار شەهید سولەیمان، بەس دەتوانن مووشەکەکانی بناسنەوە بەڵام توانای تێکشکانی هێرشەکانیان نییە.

هەروەها کەناڵی مەیادین لە گەڕانی کۆپتەرەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکە بە دوای هێرشەکەی ئێران و ئەگەری گواستنەوەی خەسار بەرکەوتووانی سەربازانی ئەمریکی هەواڵیان دا.

News Code 30368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =