بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران کەمێک پێش ئێستا هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئۆپراسیۆنێکی دژی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق وەک هەنگاوی یەکەمی تۆڵە کردنەوەی خوێنی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی دەستپێکردووە.
ئەم ئۆپراسیۆنە بە ناوی " ئۆپراسیۆنی سەردار سولەیمانی" و بە ڕەمزی " یا زەهرا (س)" بە تەقاندنی دەیان مووشەکی باڵستیک ئەنجام دراوە.
لە پەیامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە؛
هۆشداریی بە شەیتانی گەورە، ڕژێمی نگریسی ئەمریکا دەدەین کە هەر جۆرە هێرشێکی دووبارە بکاتەوە، وڵامی بەزەبرتری دەدەینەوە.
هۆشداریی بە دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەدەین کە بنکەکانی خۆیان خستووتە بەردەست سوپای تیرۆریستی ئەمریکی کە هەر شوێنیک بە هەر جۆرێک ببێتە خاڵی دەستپێکی هەڵمەت دژی ئێران، دەکرێتە ئامانج.
بە هیج لەونێک ڕژێمی زایۆنی لەم جەنایەتە بە جودا لە ڕژێمی جەنایەت کاری ئەمریکا نازانین.
بە خەڵکی ئەمریکا دەڵێین کە بۆ ڕێگری لە خەساری زیاتر ، سەربازە ئەمریکییەکانیان لە ناوچەکە بانگهێشت بکەنەوە و ڕێگە نەدەن بە هێز هێنانی زیاتری رژێمی دژی گەلی حاکم لە سەر ئەمریکا، گیانی سەربازەکانی ئەو وڵاتە بکەوێتە مەترسیەوە.
هێرش مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەلتاجی لە باکووری بەغدا
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە شەپۆلی سێهەمی مووشەک بارانەکەی ئێراندا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ، بنکەی ئەلتاجی لە باکووری بەغدا کراوەتە ئامانجی ۵ راکێت.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتنیک: ۵ راکێت لە بنکەی سەربازیی ئەلتاجی لە ۲۷ کیلۆمەتری باکووری بەغدا دراوە
کەناڵی عالەم لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئەلتاجی لە باکووری بەغدا هەواڵی داوە.
دەوترێت کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکا لە هەولێر و عین کاوە کراوەتە ئامانج
هێرش بۆ سەر عین الاسد کوژراو و برینداری بووە
کەناڵیکی عەرەبی نووسی : هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی عین الاسدی ئەمریکی لە عێراق خەساری گیانی بە دواوە بووە.
بەرپرسانی ئەمریکایی: هێرش بۆ سەر بنکەی عین الاسد کوژراو و برینداری بووە
کەناڵی ئەلعەرەبیە نووسی: بنکەی عین الاسد داوای یارمەتی پزیشکی کردووە، بەڵام لە ژمارەی کوژراوان و برینداران هێستا هیچ زانیاریەک بەدەستەوە نییە
هێرشەکەی سوپای پاسداران هەنگاوی یەکەمە/ واز لە ئەمریکاییەکان ناهێنین
جێگری بڕیارگەی ثارالله وتی: هەروەها کە پێشتریش وتراوە ئێمە هیچ کات کارێک کە ئەنجامی نەدەین قسەی لێوە ناکەین و ئەم هێرشەی ئەمڕۆش تەنیا هەنگاوی یەکەم بووە.
ئیسماعیل کەوسەری جێگری بڕیارگەی ثارالله لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە هەنگاوی یەکەمی وڵامدانەوەی ئێران بە جەنایەتی تیرۆریستی ئەمریکا و مووشەکبارانی بنکەی عین الاسدی ئەمریکی لە عێراق، وتی: ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن.
ئەو ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکایی وتی: بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ بەر بە سەرەڕوویی و جەنایەتەکانی دۆناڵد ترامپ بگرن و پێیان وا نەبێت ئەمە مەیدانی قومار کردنە. ئێرە مەیدانی بوونی مرۆڤەکانە.
کەوسەری زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ گوشار بخەنە سەر ترامپ دەست لە سەرەڕووییەکانی خۆی هەڵگرێت ئەگیان هێزەکانیان لە ناوچەکە خەسارمەند دەبن.دەست بۆ هەر کارێک ببەن بێ گومان کەمتر لەوە وڵامیان نادرێتەوە.
جەختیشی کرد کە بەرپرسانی ئەمریکا نابێت کەمتەرخەم بن کە هیزە سەربازییەکانیان هەزاران کیلۆمەتر دوورتر بخەنە ژێر ئاگری هێزەکانی ئێمەوە.
ئەمە خواستی یەکەمی سەهید قاسم سولەیمانی بوو و بزانن کە ئێمە واز لە ئەمریکاییەکان ناهێنین
بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر مووشەک باران کراوە
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە شاری هەولێر دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورەی لێبیسراوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە جگە لە بنکەی سەربازی عین الاسد، بنکەیەکی ئەمریکایی دیکەش مووشەک باران کراوە .
ئەلمیادین نووسی: دەنگی چەندین تەقینەوە لە ساری هەولێر هاتووە و إرۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی ئەم شارە دەسووڕنەوە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۸ی بەفرانبار، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکایی عین الاسد لە خاکی عێراق.
دەوترێت ۳۰ مووشەکی باڵستیکی لێداوە.
نزا بکەن؛ ئەمریکا بەرگەی شەڕ ناگرێت
دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی عێراق کە شوێنی مانەوەی هێزە ئەمریکاییەکانن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە مووشەکبارانی هێزەکانی سوپای پاسداران کرانە ئامانج.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا پاش بیستنی هەواڵی مووشەکبارانی بنکەی عین الاسد وتوویەتی : نزا بکەن.
نانسی پلۆسی لە توویتەکەیدا نووسیویەتی: دەبێ لە ئاسایشی سەربازەکانمان دڵنیا بین و داوا بکەین کە ئێران توندو تیژی بوەستێنیت. ئەمریکا و جیهان بەرگەی شەڕ ناگرێت.
هێرشی دووەمی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە یەک کاتژمێر و نیو دوای هێرشی یەکەم ئێران شەپۆلێکی دیکەی لە مووشەکباران کردنی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عین الاسدی عێراق دەستپێکردووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کاتژمێر ۳ و نیوی بەرە بەیانی ئەمڕۆ ۱۸ی بەفرانبار، دووەم هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق دەستپێکردووە.
هەندێ هەواڵ دەڵێن زیاتر لە ۳۰ مووشەکی باڵستیک لە ئێرانەوە بەرەو بنکەی عین الاسد تەقێندراوە.
ترامپ بە وردی چاو لە دۆخەکە دەکات/لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران ئاگادارین
کۆشکی سپی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئاگادارە لە ڕاپۆرتەکانی ئەنجامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێستا لە گەڵ دەستەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتەدا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن
بۆچوونی ئێوە