ئیسماعیل کەوسەری جێگری بڕیارگەی ثارالله لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە هەنگاوی یەکەمی وڵامدانەوەی ئێران بە جەنایەتی تیرۆریستی ئەمریکا و مووشەکبارانی بنکەی عین الاسدی ئەمریکی لە عێراق، وتی: ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن.
ئەو ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکایی وتی: بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ بەر بە سەرەڕوویی و جەنایەتەکانی دۆناڵد ترامپ بگرن و پێیان وا نەبێت ئەمە مەیدانی قومار کردنە. ئێرە مەیدانی بوونی مرۆڤەکانە.
کەوسەری زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ گوشار بخەنە سەر ترامپ دەست لە سەرەڕووییەکانی خۆی هەڵگرێت ئەگیان هێزەکانیان لە ناوچەکە خەسارمەند دەبن.دەست بۆ هەر کارێک ببەن بێ گومان کەمتر لەوە وڵامیان نادرێتەوە.
جەختیشی کرد کە بەرپرسانی ئەمریکا نابێت کەمتەرخەم بن کە هیزە سەربازییەکانیان هەزاران کیلۆمەتر دوورتر بخەنە ژێر ئاگری هێزەکانی ئێمەوە.
ئەمە خواستی یەکەمی سەهید قاسم سولەیمانی بوو و بزانن کە ئێمە واز لە ئەمریکاییەکان ناهێنین.
بۆچوونی ئێوە