بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوەکەدا دوێنێ ڕایگەیاندبوو کەئەمڕۆ یەکشەمە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشێ بۆ سەردار قاسم سولەیمانی بەڕێوە دەبات.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە، رۆژی یەکشەممە کاژێر ۰۹:۰۰ی سەرلەبەیانی تاوەکوو ۰۵:۰۰ی ئێوارە لەنێو کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر پرسەکە بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزب و پارتە کوردییەکان و هەروەها کەسایەتییە ئایینی و مەزەبییەکان بەشداریی ئەم پرسەیەیان کردووە.
وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرەشتی عەدنان موفتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرپەرەشتی خەلیل ئیبراهیم و پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش بە سەرپەرەشتی فازڵ میرانی بەشداریان لەم پرسەیەدا کردووە.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر خۆی پێشوازی لە میوانانی ئەم پرسەیە دەکات.
ڕێوڕەسمەکە هێشتا بەردەوامە و کەسایەتی و بەرپرسانی هەرێم ناوبەناو دەچنە بینای کۆنسوڵخانەی ئێران.
بۆچوونی ئێوە