بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف, وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: ۲۴ کاتژمێر لەمەو پێش خۆبەزل زانێک کە ژێستی دیپلۆمانی بە خۆی گرتبوو هاتوو وتی خەڵکی عێراق خۆشحاڵن و ئاهەنگیان گێراوە.
ئاماژەی داوە: "کەچی ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس لە برایان و خوشکانی سەربەرزی عێراقی ئێمە لە سەرانسەری وڵاتەکەیاندا وڵامی ئەویان داوە."
زەریف ڕایگەیاند : کۆتایی ئامادە بوونی پیسی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا دەستیپێکردووە.
شیاوی ئاماژەیە دوێنێ پۆمپئۆ وتبووی: خەڵکی عێراق خۆشحاڵن لە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی.
Your Comment