بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی نی ئێن ئێن، ڕایگەیاند: ئەمریکا پێشتر شەڕی لە گەڵ ئێران نە تەنیا لە بواری ئابووری بەڵکوو سەرووتر لە ئەوە بە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی دەست پێکردووە. ئێمە چاومان بە ڕووی ئەو هەوڵە نانووقێنین و بە دڵنیاییەوە تۆڵەیەکی کوشندەی بەدواوە دەبێت.
تەخت ڕەانچی زیادی کرد هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدران ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بووە لە ئاکامدا وەڵامێکی سەربازیی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە کەی و لە کوێ ئەو تۆڵە بستێنینەوە بڕیارێکە کە ئێران دەیدات. من لە ئاستێکدا نیم کە سەبارەت بە وردەکاری ئەوەی کە بڕیارە ڕوو بدات قسە بکەم بەڵام ئەوە دەڵێم کە ئەو کارەی ئەمریکا دژی پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکایە.
بۆچوونی ئێوە