بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان, ئێواره‌ی هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه دۆخی ناوچه‌كه و نه‌هێشتنی گرژی و دانبه‌خۆداگرتن و به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ كرایه‌وە.
زانیاری زیاتر بڵاو نەبووەتەوە.
Your Comment