AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٣ ١٣:٠٦

کاردانەوەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی

کاردانەوەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی

سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بە شەهادەتی فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: برای خۆشەویست و فەرماندەی گەورە حاجی قاسم سولەیمانی گەیشتە ئاواتی خۆی تا بە ڕاستی نازناوی سەروەری شەهیدانی بەرەی بەرخۆدانی پێبدرێت.

 سەید حەسەن نەسروڵڵا شەهادەتی ئەم فەرماندە دلێرە کە وەک نمانە و باوکی دڵسۆز بوو بۆ هەموو هێزەکانی بەرخۆدان و موجاهیدەکانی ناوچە بە ڕێبەری ئێران و گەلی وڵات و بنەماڵەی حاج قاسم سەرەخۆشی وت.

جەختیشی کرد کە ئێمە ڕێگای ئەو درێژەپێدەدەین و شەو وڕۆژ بۆ هاتنەدی ئامانجەکانی ئەو هەوڵ دەدەین و ئاڵاکەی لە هەموو گۆڕەپان و سەنگەرەکاندا هەڵدەکەین و بە بەرەکەتی خوێنی پاکی ئەو سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان گەورە دەبێت.

ئەوەشی جەخت لێ کردووە کە تۆلەسەندنەوە و سزادانی جەنایەتکارترینەکانی جیهان، بەرپرسیارێتی و ئەمانەتی هەموو رەزمەندەکانی جیهان دەبێت. ئەمریکاییەکان ناتوانن بگەنە ئامانجەکانی جەنایەتە گەورەکانی خۆیان هەموو ئامانجەکانی حاج قاسم بە دەستی برا و منداڵ و قوتابییەکانیان لە ئوممەتیئیسلامی دێتەدی.

News ID 30199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha