کاردانەوەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی

ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای سەرەخۆشی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: فەرمان دەران و هۆکارانی ئەو جەنایەتە دەبێ چاوەروانی تۆڵەی قورس و پەشیمانکەرەوە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش شەهیدکرانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەستی جەنایەتکارانی ئەمریکا، ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کرد: بێ شک فەرمان دەران و هۆکارانی ئەو جەنایەتە دەبێ چاوەروانی تۆڵەی قورس و پەشیمانکەرەی جن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: شەهید کرانی موجاهیدی نەبەز حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهوندیسی برای و تاقمێک لە موبارزانی دیکەی هاوپاڵیان لە هێرشێکی تیرۆریستی لە لایەن ڕژیمی ئەمریکای جەنایەتکار بە حەزرەتی بەقیەتوڵڵا ئەعزەم (عج) ، رێبەری باڵای شۆڕش، خەڵکی دلێری ئێران و عێراق و هەموو ڕەزمەندە بوێرەکانی بەرەی بەرخۆدان پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەڵێین.

ڕاگەێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەدا: ئۆمەی ئیسلامی و لەوان خەڵکی بەرزی عێراق بە ئاگاداری لە خۆبەخشیی ئەو شەهیدە مەزنە لە بەرامبەر تیرۆریستانی تەکفیری و ئامادە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانە وێرای دووبارە کردنەوەی بەیعەتیان لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو (ڕە) و فەرمانەکانی رێبەری باڵا، مشتێکی قورس دەدەن بە ناو دەمی داگیرکەرانی جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکای جەنایەتکار و دارودەستەی دزێوی و ڕژیمی زایۆنی.

News Code 30196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =