بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێزەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کاستندۆرف لە سێزەهەمین خولی خۆیدا میوانداری ٢١ کورتە فیلمە کە لە تێیاندا کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەندکەریمیش بەشدارە و لە گەڵ ٢٠ فیلمی تر لە وڵاتانی ئۆکراین، سویس، یۆنان، ئیسپانیا، لەهستان، ڕۆمانی، بۆڵغارستان، بڵاڕوس، ڕووسیا، فەڕەنسا، سێربستان، چین، مەجارستان و کرواسی کێبڕکێ دەکات.
فێستیڤاڵی فیلمی کاستندۆرف لە لایەن ئەمیر کۆستوریتسا، دەرهێنەری بەناونابگی سێربستان و براوەی دوو جار نەخڵی زێڕینی کەم دامەزراوە، هەر ساڵ سینەماکارانێکی بەناوبانگ بانگهێشت دەکرێن تا وەکوو داور یا میوانی تایبەت لە ئەو ڕووداوە سینەمانییە بەشداری بکەن.
ئەو فیلمە تازەیی لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بەشداری کرد و خەڵاتی دووهەمی بەشی سینەما و کتێبی بردەوە.
سێزدەهەیمن فێستیڤاڵی نێودەولەتی فیلم و مۆسیقای کاستندۆرف لە ١٣ بۆ ١٨ جوون لە گوندی سینەمایی کاستندۆرف بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمی ئەوی تر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هیندە.
بۆچوونی ئێوە