بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆنالد ترامپ، داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردوە ئەمریكییەكانی ناو عێراق و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بپارێزێت."
لای خۆشیەوە عادل عەبدولمەهدی ترامپی دڵنیا كردوەتەوە كە هێزە ئەمنیەكان بەردەوامن لە پاراستنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی، ترامپ و عەبدولمەهدی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەكە كردووە.
بۆچوونی ئێوە