بە ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەژماری تویتەری خۆیدا لە پاگەندەیەکی دژبەرانەدا ئیدعای کرد کە ئێران پەیمانکاری ئەمریکی کوشتووە و تاقمێکی دیکەیشی بریندار کردووە.
ترامپ ئیدعایشی کرد: بە توندی کاردانەوە نیشان دەدەین و هەمیشەش وا بووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا زیادی کرد: ئێستا ئێران هێرشێکی وەڕێخستووە لە دژی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق. ئەوان بەرپرسی سەر لە بەری ئەو دۆخەن و جگە لەوە ئێمە چاوەروانی لە عێراق دەکەین کە هێزەکانی بۆ پاراستنی باڵوێزخانە بە کار بێنێت و ئەوەمان ڕاگەیاندووە.
شایانی باسە ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ناڕازیانی عێراقی لە کاردانەوە بە بۆردومان و دەستدرێژیی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وێرای هەڵدانی دروشمی دژە ئەمریکایی، خوازیاری هەڵوەشانەوەی پەیمانی ئەمنی لە گەڵ ئەمریکا و وەدەرنرانی هێزەکان، باڵوێز و دیپلۆماتگەلی ئەمریکی لە خاکی عێراق بوون.
بۆچوونی ئێوە