ژینڕاڵ "ئەمین حەتیت" کارناس و شرۆڤەکاری لوبنانی پرسگەلی سیاسی و سەربازی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بە دەستدرێژیی ئەمریکی بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچەدا، وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان بەو هێرشە هەوڵی وەدی هێنانی ٤ ئامانجیان داوە کە بریتین لە:
١- ناردنی پەیامی ئەو پەیامەی کە پاکشەکشێ لە سووریا بە واتای کشانەوە لە ناوچە نییە و ئەمریکا درێژە بە مانەوەی سەربازیی لە ناوچە دەدات و ناوچە بۆ ڕکابەرانی چۆڵ ناکات.
٢- ئەمریکا دەیەوێ بە بەرخۆدان ڕاگەیێنێ کە ڕێڕەوگەی ئەبووکەماڵ بۆ ئەوان هێمن نییە و ئەو میحورە بەردەوام لە ژێر ئاگری ئەمریکا دەبێ و پێشگری دەکا لە هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازیی بەرخۆدان.
٣- بە بەرخۆدان لە ئێرانەوە تا لوبنان ڕاگەیێنێ کە رێگە و کۆریدۆرە پەیوەندییەکانیان پێکەوە هێمن نییە.
٤- سەپاندنی گوشار بە سەر دەوڵەتانی عێراق و لوبنان کە لەم رۆژانەدا بەرەوڕووی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتین و هەر دوو وڵات لە قۆناغی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمریکا بەو هێرشانەی ویستوویەتی بە بەرپرسانی عێراقی و لوبنانی ڕاگەیێنێ کە هەر دەوڵەتێکی نوێ بێتە سەرکار، دەبێ بەرژەوەندیی واشنتۆن دابیت بکرێ، چونکە ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە ئامادەبوونی سەربازیی لە ناوچەدا.
بۆچوونی ئێوە