بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک و پاشان هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکە و بارەگای گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا، لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی شیعە و حەشدی شەعبی لەنێوی خۆپیشاندەراندا دەبیندران. لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن و بەربەستێکی باڵوێزخانەکەیان سووتاندوو.
دوای ئەمریکا دوێنێ هێرشی کردە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری عێراق و سووریا، خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە ئەم هێرشەیان ئیدانە کرد.
Your Comment