بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی وێژەی ئەنجومەنی زانستی - خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان بە بانگهێشت و ئامادەبوونی عەبدولخالق یەعقووبی مامۆستای زانکۆ و ڕەخنەکاری ئەدەبی، سێمینارێک لە ژێر ناوی "خوێندنەوەی گوتارتەوەرانەی شێعری نالی" لەو زانکۆیە بەڕێوە دەبات.
شایانی باسە لە پەراوێزی ئەم سێمینارە، ڕێوڕەسمی پەردە لە سەر لۆگۆی ئەنجومەنی زانستی ئەنجومەنی زانستی - خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لادەدرێت.
ئەم سێمینارە نیوەڕۆ (کاتژمێر ١١ تا ١٣)ی رۆژی یەکشەممە (٨ی بەفرانبار) لە هۆڵی خەیامی کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.
بۆچوونی ئێوە