بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە KRDnews، مەیزێر عیسا ئەندامی بەندکراوی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا (ENKS) کە مانگێک لەوە پێش بە تۆمەتی سیخۆری بۆ دەوڵەتانی بیانی لە لایەن دەزگای هەواڵگریی ئاسایشی سوپای سووریای دیموکراتیک دەستگیر و زیندانی کرابوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان ئازاد کرا.
شایانی باسە، بەر لە ئازادی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا، بەرپرسێکی باڵای ENKSلە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئانادۆلو بە ئاماژە بە ڕێککەوتن لە گەڵ سوپای سووریای دیموکراتیک، ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، هەسەدە بە زوویی ئەندامانی بەندکراوی ئەنجومەنەکەی ئێمە ئازاد دەکات.
Your Comment