AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١ ٢١:٠٠

لە هەولێر کۆبوونەوە;

گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبوسی لە سەر دۆخی شڵەژاوی عێراق

گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبوسی لە سەر دۆخی شڵەژاوی عێراق

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ڕۆژی یەكشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە د. فواد حوسێن وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی گۆڕینی یاساكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تایبەت یاسای تازەی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەر گۆڕانكارییەك پێویستە لە ئاراستەی خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت. بارودۆخی سیاسیی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەیی تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

News ID 29987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha