بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ فەرامەرز شاکری سەرۆک پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری لە فەرماندەیی ئینتزامی کوردستان ڕاشیگەیاند: بە هۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان و شارۆمەندانی پارێزگا سەبارەت بە هاتوچۆی گیرۆدەبووان و فرۆشیارانی مادەی هۆشبەری لە شوێنە گشتییەکانی ئاستی شار، پلانی کۆکردنەوە، سامان دان و پاککردنەوەی ناوچە تێوەگلاوەکان بە پێی ڕێوشوێنی ڕاگەیێندراوە لە فەرماندەیی وڵات دەست پێ کرا.
سەرهەنگ شاکری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو پلانە لە رۆژی ڕابردووە (شەممە)وە لە ئاستی پاریزگای کوردستان دەستی پێ کردووە و لەو ماوەیە ٤٣ کەسی تووشبووی مادەی هۆشبەری و ٢٢ کەسی فرۆشەندە، ئامادەکار و بڵاوکەرەوەی ئەو مادەیە دەستگیر کراون و سەرجەم تا ئێستە ٢٦ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆریان لێ گیراوە.
ناوبراو وتیشی: لە سەرەتای ئەوساڵی هەتاوییەوە تا ئێستە دەست بە سەر ٩١٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەریدا گیراوە و ئەو نرخە بە بەراوەرد لە گەڵ نۆ مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٣٧ بەرزبوونەوەی بووە.
Your Comment