کەشکۆڵی کەڵاتەرزان چاپ و بڵاو کرایەوە

بەشی یەکەمی کتێبی شاعرانی کۆنی کەڵاتەرزان لە کۆکردنەوە و ئامادە کردنی ئیرەج مواردی باقلاوا چاپ و بلاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی شاعرانی کۆنی کەڵاتەرزان کە بەشی یەکەمە لە کەشکۆڵی کەڵاتەرزان لە سەر هەوڵ و ماندووبوونی ئیرەج مواردی باقلاوا لە لایەن بڵاڤگەی زانکۆی سۆران چاپ کراوە.

ئەم کتێبە کە ناساندن و نیشاندانی بەرهەمی شاعرانی کۆنی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنەیە لە سەرەتای سەدەی ۹ تا سەرەتای سەدەی ۱۲ کۆچی لەلایەن کتێب فرۆشی مادیارەوە بە هەموو ناوچە کوردنشینەکاندا بڵاو بووەتەوە.

لە کتێبی "شاعرانی کۆنی کەڵاتەرزان" دا کەسانی وەک "شێخ شەمسەدین دەرەهەردی"، "شێخ حەسسن خەڵوەتی پیرخزرانی"، "شێخ حەسەن مەردۆخی دەرەهەردی"، "شێخ "شەهابەدینی کاکۆزەکریایی"،  "عەبدی کەڵاتەرزانی" ناسێندراون.

هەروەها  مێژووی بنەماڵەی "پیرخزری"، "شێخ زەکریایی" و "مەردۆخی کوردستان"ی تێدایە.

بەشەکانی تری ئەم کەشکۆڵە خەریکە ئامادە دەبێت و دواتر بڵاو دەبێتەوە.

News Code 29956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =