بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهەباد لە درێژەی پڕۆژەی خوێندنەوە، ڕەخنە و بەشداریی لە ڕەوتی شێعری سەردەمی کوردی، ئێوارە کۆڕێک بۆ شاعێری نوێترخوازی سەقزی محەمەد ساڵح سووزەنی ڕێک خستووە کە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممەی ئەم حەوتەیە ٢٨ی سەرماوەز لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی ئەو بنکەیە، کۆڕەکە کراوەیە و هەموو لایەنگرانی شیعر و وێژەی کوردی دەتوانن تێیدا بەشدار بن.
بۆچوونی ئێوە