بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە TRT، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوڕۆ (هەینی) لە پەیامێکی تویتەریدا بە فەرمی ناسرانی کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە لایەن سێنای ئەمریکای بە تێگەیشتنی هەڵە لە مێژوو بۆ مسۆگەر کردنی بەرژەوەندی سیاسی چکۆلە وەسف کرد و ئەو کارەی بە توندی ئیدانە کرد.
کالین وتیشی: ئەو بڕیارە پووچەڵە لە هیچ کام لە بوارەکانی سیاسی، سەربازی و ئابووریدا کاریگەریی لە سەر هەڵوێستی ڕەوا و یەکلاکەرەوەی تورکیادا نابێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتریش مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتەرەکەیدا ئەو بڕیارنامەیەی ئەمریکای بە نمایشی سیاسی زانی بوو و نووسی: ئەو بڕیارنامەیە لەباری یاساییەوە هیچ ڕەوایی و پێویستییەک بۆ پێڕەوکردنی نییە و کەسانێک کە دەیانەوێ بۆ مەبەستی سیاسی کەڵکئاوەژۆیی لە مێژوو بکەن، ترسەنۆکگەلێکن کە حەز بە ڕووبەڕووبوونەوەی حەقیقەت ناکەن.
سێنای ئەمریکا شەوی ڕابردوو (پێنج شەممە) بڕیارنامەیەکی پەسند کرد کە تێیدا بە فەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیهانی لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیی بە "ژینۆساید" ناساند. ئەو بڕیارنامەیە پێشتر بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی کۆنگریسی ئەمریکا پەسند کرابوو.
بۆچوونی ئێوە