بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی پێشبەری کاروباری عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوی وەسبە ڕایگەیاند: ڕووداوی وەسبە سەلمێنەری بوونی گرووپگەلی ڕێکخراوەی کوشتوبڕن.
عەبدولمەهدی ڕاشیگەیاند: ئێمە لە هیچ جۆرە هەنگاوێک بۆ پێناو پاراستن و پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندەران درێغی ناکەین.
شایانی باسە، لەم دواییەدا و لە درێژەی ڕووداوە گومان لێکراوەکانی ناو عێراق کە لە لایەن کەسانی دزە کردوو و بەعسی ئەنجام دەدرێ، وێنەگەلێک لە کوژرانی گەنجێک و هەڵواسرانی لە دارکۆڵەکەیەک لە مەیدانی وەسبەی بەغدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆوە.
Your Comment