AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٨ ١٥:٣٢

تورکیا ١١ی داعشی فەڕەنسیی ڕەوانەی پاریس کردەوە

تورکیا ١١ی داعشی فەڕەنسیی ڕەوانەی پاریس کردەوە

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند لە درێژەی گواسترانەوەی تیرۆریستانی دەرەکی، ١١ کەسی فەڕەنسیی ئەندامی داعش ڕەوانەی وڵاتەکەیان کرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە پێناو دەرکردنی تیرۆریستانی بیانی، ١١ داعشیی هاووڵاتی فەڕەنسیی ڕەوانەی وڵاتەکەیان کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوەش کراوە کە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.

شایانی باسە، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی هۆتێلی تیرۆریستانی بیانی داعش نییە.

News ID 29771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha