بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "روسیا الیوم" لە گەیشتنی کەتیبەیەکی گەورەی هێزی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بە جیهازات و ئۆتۆمبیلی سەربازییەوە بە فرۆکەخانەی قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریایە، هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئامانج لە ئامادەبوونی ئەو هێزە لە فرۆکەخانەی قامیشلۆ، تۆکمەی هیزی ڕووسیا لە ناوچە ڕاگەیێندراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ناردنی ژمارێک کۆپتەر لە بنکەی حەمیمیەم بۆ فرۆکەخانەی قامیشلۆ لە پێناو پاراستنی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە باکووری سووریا لە کاتی گەشت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تورکیا و ڕووسیا، هەواڵی دابوو.
بۆچوونی ئێوە