بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد، ئەمڕۆ پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایدا، ئەو داخوازییەیان قبووڵ کرد.
هاوکات پەرلەمان داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکات.
دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە هەندێ شاری عێراق، داوای دەست لە کار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کرا.
بۆچوونی ئێوە