AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٨ ٢١:٥٢

کاردانەوەی ئایەتوڵلا خامنەیی بە سەفەری ترامپ بۆ ئەفغانستان؛

ئەمریکاییەکان سووکایەتی بە ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەکان دەکەن

ئەمریکاییەکان سووکایەتی بە ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەکان دەکەن

هەژماری تاکەیی تویتەری ئایەتوڵڵا خامنەیی بە سەفەری دۆناڵد ترامپ بۆ ئەفغانستان کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەژماری تاکەیی تویتەری ئایەتوڵڵا خامنەیی بە سەەری دۆناڵد ترامپ بۆ ئەفغانستان کاردانەویە نیشان دا.

لە ئەو تویتەدا بە گێڕانەوە لە ڕێبەری شۆڕش هاتووە: ئەمریکییەکان بێ ئیزن هەڵدەستن، دەچنە ناو وڵاتێک وەکوو عێراق، نە دەچنە لای دەوڵەتی ئەو وڵاتە، نە دەچنە پێتەختی ئەو وڵاتە، لەوێ بنکەیان هەیە، دەچنە ناو بنکەی خۆیان! واتا ئازادی نەتەوە و سەربەخۆیی نەتەوەکان بە شێوەی فەرمی سووک دەکەن.

بە ڕاپۆرتی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە سەفەرێکدا گەیشتە ئەفغانستان.

News ID 29579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha