بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لەم بارەوە وتی: بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان و دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران و ئاژانس، جگە لە بەردەوام بوونی بەڕێوە چوونی دوو پڕۆژەی هاوکاری تەکنیکی لە بواری وزەخانەیی و دەرمانی شێرپەجە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، چوار پڕۆژەی نوێی هاوکاری تەکنیکیش بۆ ماوەی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بۆ وڵات پەسەند کرا.
غەریب ئابادی زیادی کرد: ئەو پڕۆژانە کە بڕی دارایی بەڕێوە چوونیان زیاتر لە ١ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە بوارە جیاوازەکان لەوانە بەرز کردنەوەی ئیمەنی و کەڵک وەرگرتن لە ڕاکتۆرە لێکۆڵینەوەییە ناڤۆکییەکان، بەرز کردنەوەی بەستێنی مرۆیی لە بواری سووتەمەنی ناڤۆکی، بەر کردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنەران لە بواری خەلەی سەرەکی، و هەروەها بەرپرسایەتی پاشماوەکان دەبێت.
بە گشتی ئەو پرسانەی کە ئاژانسی وزەی ناڤۆکی و ئێران پێکەوە هاوکاریان دەبێت ٣٠ بوارن کە تەندروستی، خۆراک و خواردن و کشتوکاڵ و ئیمەنی و ئاسایش بە ڕیزەوە زیاترین یەکمایەتیان لە هاوکارییەکە دەبێت.
Your Comment